حەیدەر قوڕەیشی: زۆرترین بڵابوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگا سنوورییەکانی عێراقن

حەیدەر قوڕەیشی، ئەندامی تیمی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە عێراق تایبەت بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، زۆرترین بڵابوونەوەی ماددەی هۆشبەر لە پارێزگا سنوورییەکانی عێراقن بەتایبەتی لە بەسڕە و سلێمانی و واست.

قوڕەشی دەڵێت: "هەماهەنگی زۆر باش لەنێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم بەتایبەتی پارێزگای هەولێر بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هەیە."

ئاماژەی بەوەش دا؛ لە ماوەی ڕابردوودا 133 بازرگانی نێودەوڵەتی و 116 بازرگانی ناوخۆی سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، هەروەها بەگوێرەی یاسا بازرگانە نێودەوڵەتیەکان سزای لەسێدارەدان و بازرگانە ناوخۆییەکانیش زۆرینەیان بە زیندانی هەمیشەیی سزادەدرێن.

ڕاشیگەیاند، زۆرترین ئەو پارێزگایانەی ماددەی هۆشبەر تیایاندا بڵاو بریتین لە پارێزگا سنوورییەکان لەوانە بەسڕە و واست و سلێمانی، زۆرترین ماددەی هۆشبەریش لە عێراق کە بەکاردەهێنرێت بریتین لە کەپتاگۆن، کریستاڵ و حەشیش.

 
Fly Erbil Advertisment