ئیسرائیل بە ئاگاداری ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی کردە سەر یه‌مه‌ن

حوسییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا؛ هاوكات سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه ده‌ڵێت، ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت، ناتوانێت ڕووبه‌ڕووی حوسییه‌كان ببێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل شه‌ش هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر، بنكه‌ی ئاسمانی دێلمی و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، هێرشه‌كانی ئیسرائیل هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنی له لایه‌ن عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی له گوتاره‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی حوسییه‌كان بكات. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌رده‌وام و كاریگه‌ره و هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كان له ئیسرائیله‌وه ڕایانگه‌یاندووه، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا، وایكردووه، فڕۆكه‌خانه‌كه په‌ك بخات.
هه‌روه‌ها مێدیای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌لئه‌ڤیڤ له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
مێدیای ئیسرائیل ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ده‌یان فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی به‌شدارییان له هێرشه ئاسمانییه‌كان كردووه، كه حه‌وت هێرش بۆ سه‌ر سه‌نعا و سێ هێرشیش بۆ سه‌ر حوده‌یده بووه و هێرشێكیش بۆ سه‌ر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه و نه‌وت بووه.