سوپای لوبنان: سەربازێکمان لەلایەن چەکدارانی نەناسراو لە سنوورەکانی سووریادا بریندار کرا

سوپای لوبنان برینداربوونی سه‌ربازێكی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی نه‌ناسراو له سنووره‌كانی سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشی.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سوپای لوبنان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا برینداربوونی سه‌ربازێكی له لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه له سنووره‌كانی سووریاوه ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م ڕووداوی له‌م شێوه‌یه‌یه له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
سوپای لوبنان ڕوونی كردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی نه‌ناسراو له سووریاوه ته‌قه‌یان له كاروانێكی سوپای لوبنان كردووه و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێكیان بریندار بووه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای لوبنان له ناوچه‌كه‌دا ڕێكاری پێویستییان گرتووه‌ته به‌ر و چاودێری وردی ڕووداوه‌كه ده‌كه‌ن و كه‌وتوونه‌ته ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو.