کۆمکاری عەرەبی: ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی لە کاروباری سووریا ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه

كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی كه ده‌بێته هۆی ورووژاندن و تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت، وڵاتان ڕێز له سه‌روه‌ریی لوبنان و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بگرن.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به نیگه‌رانییه‌وه چاودێری ئه‌و ڕووداوانه ده‌كات كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سووریا به مه‌به‌ستی تێكدانی ئاسایش و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی له‌و وڵاته ڕوو ده‌ده‌ن.
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی جارێكی دیكه پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی سووریا له تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قۆناغه و ڕێزگرتن له خواست و بژارده‌كانی دووپات كردووه‌ته‌وه.
كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی به پێویستی زانیوه هه‌موو وڵاتان ڕێز له سه‌روه‌ریی لوبنان و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بگرن، به شێوه‌یه‌ك چه‌ك به ته‌نیا به ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت و هه‌ر یه‌كه و پێكهاته‌یه‌كی چه‌كداریش هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. هاوكات هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی كه ده‌بێته هۆی ورووژاندن و تێكدانی سه‌قامگیریی سووریا ڕه‌ت كرده‌وه.