نوێنەری عەلەوییەکانی حمس: ڕووداوه‌كانی دوێنێ، نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ناكات

نوێنه‌ری عه‌له‌وییه‌كانی پارێزگای حمس له سووریا جه‌خت ده‌كاته‌وه، قبووڵیان نییه هیچ كه‌س سووكایه‌تی به پیرۆزییه ئایینییه‌كانی پێكهاته‌كانی سووریا بكات و لێپێچینه‌وه‌ش له‌و كه‌سانه بكرێت، كه دوێنێ هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه‌یان دا.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، زوهێر عه‌بدوڵڵا، پێشنوێژی مزگه‌وتی زه‌هرا له حمس و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی و نوێنه‌ری عه‌له‌وییه‌كانی پارێزگای حمس تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ئه‌وه‌ی دوێنێ له حمس ڕووی دا گوزارشت له گه‌لی سووریا ناكات، به‌ڵكوو ڕووداوه‌كه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌كی بوو و نوێنه‌رایه‌تی عه‌له‌وییه‌كانی حمس ناكات.
زوهێر عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئامانج له ڕووداوه‌كانی دوێنێ، تێكدانی سه‌قامگیریی حمس بوو و جارێكی دیكه پشێوی و ناكۆكیی بگه‌ڕێته‌وه شاره‌كه.
ناوبراو كه كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌له‌وییه گوتیشی، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه ناده‌ن سووكایه‌تی و بێڕێزی به‌رانبه‌ر به پیرۆزی هیچ ئایین و ئایینزایه‌ك بكرێت. ڕوونیشی كرده‌وه ئه‌و خۆپیشاندانه‌شیان ڕه‌ت كرده‌وه كه ته‌نانه‌ت خۆپیشاندانێكی ئاشتییانه‌ش بوو.
چوارشەممە 25ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند: پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد بۆ نانەوەی ئاژاوە مەزارگەیەکیان لە حەلەب سووتاند، ڕاشیدەگەیاند: لە ڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ پاشماوەکانی سوپای پێشووی بەشار ئەسەد، دوو کەس لە هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا کوژران و چوار دیکەش بریندار بوون، گوتیشی: چەکدارەکان پاشماوەی سەربازانی بەشار ئەسەد بوون.
لە لایەکی دیکەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سووریا ڕایگەیاند: هێزەکانیان هێرشکارانیان لە تەرتووس گەمارۆ دا و کۆمەڵێک لە یاسادەرچوویان لە قرداحە لەناو برد.
لەگەڵ هاتنە پێشەوەی ئەو دۆخە نوێیە ، وەزارەتی ناوخۆی سووریا قەدەغەی هاتووچۆی لە حمس و لازقییە ڕاگەیاند.