فەرماندەیەکی ئەمنی و سەربازیی ڕژێمی ئەسەد لە حمس کوژرا

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به كوژرانی یه‌كێك له فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن؛ ده‌گوترێت، ناوبراو یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه‌كان بڵاویان كرده‌وه، شوجاع ئه‌لعه‌لی، یه‌كێك له فه‌رمانده ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌وی پێنجشه‌ممه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا له گوندی بهلقهسه له ڕیفی حمس كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، شوجاع ئه‌لعه‌لی به‌رپرسه له چه‌ندان تاوانی كوشتن و ڕفاندنی هاووڵاتییانی ڕیفی حمس، هه‌روه‌ها یه‌كێك بووه له كه‌سه نزیكه‌كانی حزبوڵڵای لوبنانی سه‌ركردایه‌تی گرووپێكی سه‌ر به حزبوڵڵای كردووه و له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی سووریا له 2011ـدا، به‌شدار بووه له سه‌ركوتكردنی چالاكوانانی سووری.