لە ئیسرائیل بەهۆی مووشەکێکی حووسییەکان 18 کەس برینداربوون

سوپای ئیسرائیل، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ 27ـی کانوونی یەکەمی 2024، ڕایگەیاند، حووسییەکان مووشەکێکی بالیستیان بە ئاڕاستەی تەلئەڤیڤ هەڵدا، بەڵام پوچەڵیان کردووەتەوە.

لای خۆیەوە تەندروستیی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە، لە کاتی هێرشە مووشەکییەکە 18 کەس بریندار بوون.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشە مووشەکییەکە بەخێرایی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن ڕاگیراوە.

هەروەها بەرەی ناوخۆی ئیسرائیل گوتی: "دوای هەڵدانی مووشەکی حووسییەکان لە دەیان ناوچەی ناوەڕاستی ئیسرائیل زانگی ئاگادارکەرەوەی لێ دراوە."

سوپای ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە، 26ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێرشی کردە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و بەندەری حودەیدەی یەمەن.

لای خۆیەوە حووسییەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، مووشەکێکیان ئاراستەی تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل کردووە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون، ڕاشیگەیاند، بەردەوام دەبین لە هێرشەکانمان بۆ سەر ئیسرائیل.

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment