پارێزگاری نوێی دیمەشق: نامانەوێت ببینە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشیی ئیسرائیل

پارێزگاری نوێی دیمه‌شق ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا هه‌وڵ ده‌دات وڵاته بگه‌ڕێنێته‌وه گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی؛ ده‌شڵێت، نایانه‌وێت ببنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشیی ئیسرائیل.
هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ماهیر مه‌ڕوان، پارێزگاری نوێی دیمه‌شق به ڕادیۆی نیشتمانیی گشتیی ئه‌مه‌ریكا (ئێن پی ئاڕ)ـی گوت، سووریا هیچ ترسێكی به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل نییه، ته‌نانه‌ت كێشه‌یشی له‌گه‌ڵدا نییه.
ماهیر مه‌ڕوان جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا هه‌وڵ نادات ده‌ستوه‌ردان له هیچ پرسێكدا بكات، كه ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشیی ئیسرائیل و هیچ وڵاتێكی دیكه‌ی ناوچه‌كه.
پارێزگاری دیمه‌شق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئیسرائیل له دوای كه‌وتنی ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌ستی به ترس و نیگه‌رانی كرد به‌هۆی گرووپه چه‌كداره دیاریكراوه‌كان، ئه‌مه‌ش ترس و نیگه‌رانییه‌كی سروشتی بوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، كاری له‌پێشینه‌ی حكوومه‌تی نوێی سووریا بریتییه له سه‌قامگیریی و ئاشتیی ناوچه‌كه و گه‌لی سووریاش ئه‌وه‌ی ده‌وێت و ئاره‌زووی ململانێ ناكات.