سووریا.. تەقینەوەیەک حمسی هەژاند و بکەرانیشی ئاشکرا بوون

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای حمس ڕووی دا، هاوكات پۆلیسی سووریا ده‌ڵێت، ته‌قینه‌وه‌كه له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت به مووشه‌ك بوو و پاشماوه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای حمس له سووریا ڕووی دا، به شێوه‌یه‌ك ده‌گوترێت ده‌نگی له هه‌موو پارێزگاكه بیستراوه.
له لای خۆیه‌وه عه‌لاء عیمران، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای حمس ڕایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌كه له له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت به مووشه‌ك بوو و پاشماوه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ته‌قاندوویانه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پارێزگاكه ببنه قوربانی.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای حمس ڕوونی كردووه‌ته‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز و كاریگه‌ر بووه، به شێوه‌یه‌ك ده‌نگی له هه‌موو حمس بستراوه.
هاوكات به‌رگری شارستانیی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، نۆ كه‌س له ئه‌نجامی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌دا بریندار بوون و زیانێكی زۆری ماددیش به‌ر خانوو و باڵه‌خانه و دامه‌زراوه‌کانی نزیك له ته‌قینه‌وه‌كه كه‌وتووه.