ئەمشەو لە چەند ناوچەیەک بەفر دەبارێت

کەشناسی: سبەینێ ئێوارەکەی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە

بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە بەفر و لە هەندێک ناوچەی دیکەش لێزمە باران بە بروسکەوە دەبێت، بەڵام سبەینێ ئێوارەکەی دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

بەشی پێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردووتەوە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان بەفر ببارێت و لە هەندێک ناوچەش جار جارە دۆخەکە بۆ لێزمە باران بگۆڕێت.

هەروەها ئاماژەیداوە، سبەینێ شەممە لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت و هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ بارانی مامناوەند دەگۆڕێت، بەڵام لە دوای نیوەڕۆوە کۆتای بەم شەپۆڵە باران دێت .

 
Fly Erbil Advertisment