وەزارەتی دادی تورکیا ڕەزامەندی دا دەم پارتی سەردانی ئۆجەلان بکات

وه‌زاره‌تی دادی توركیا وه‌ڵامی ئه‌رێنی داواكارییه‌كی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان بۆ بینینی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌داته‌وه.
هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسی هه‌واڵی میسۆپۆتامیا (MA) بڵاوی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی دادی توركیا به ئه‌رێنی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)ـی بۆ بینینی عه‌بدوڵڵا، ئۆجه‌لان، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ـی له گرتووخانه‌ی ئیمرالی داوه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی میسۆپۆتامیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، دەم پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای پێشنیاز و داوای ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا داوای چاوپێكه‌وتنی ئۆجه‌لانی كردووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ر یه‌ك له سڕی سووره‌یا ئۆنده‌ر، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌روین بوڵدان، په‌رله‌مانتاری ده‌م پارتی له په‌رله‌مانی توركیا، ڕه‌نگه سبه‌ی شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024 یان دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه، سه‌ردانی ئیمرالی بكه‌ن بۆ بینینی ئۆجه‌لان.
پێنجشه‌ممه، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕۆژنامەی "سەباح" کە نزیکە لە حکوومەتی تورکیا، ڕایگەیاندبوو، وەزارەتی داد، داوای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ بینینی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـی قبووڵ کردووە؛ بەڵام دەم پارتی گوتبووی: بەهیچ شێوەیەک لەبارەی ئەم دیدارە لەلایەن وەزارەتی داد یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەوە ئاگادار نەکراونەتەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردبوو، لەوانەیە دیدارەکە ئەمڕۆ یان سبەینێ هەینی، 27-12-2024، بکرێت. ڕوونیشی کردبووەوە، ئەو شاندەی لە زیندانی ئیمرالی چاوی بە ئۆجەلان دەکەوێت، لە سیری سورێیە ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، پێک هاتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستە، یەڵماز تونچ، وەزیری دادی تورکیا ڕایگەیاندبوو، لەوانەیە دیدارەکەی دەم پارتی و ئۆجالان دوای پەسەندکردنی گفتوگۆکانی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2025 بەڕێوە بچێت.
پێشتر، ڕۆژی سێشەممە، 03-12-2024، شاندێکی دەم پارتی بە یاوەری دەیان سیاسەتمەدار و چالاکوانی باکووری کوردستان، سەردانی وەزارەتی دادی تورکیایان کرد و داوای دیدارێکیان لەگەڵ ئۆجەلان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە، 23-10-2024، دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو؛ عومەر ئۆجەلان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و برازای عەبدوڵلا ئۆجەلان؛ لە زیندانی ئیمرالی چاوی بە مامی کەوت.