هێرشی نوێ کرایە سەر حوسییەکان

سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ند هێرشێكی نوێی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌كانی حوسییه‌كان؛ هاوكات مێدیای ئیسرائیل ده‌ڵێت، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان دژی حوسییه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سه‌رچاوه یه‌مه‌نییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، چه‌ند هێرشێكی ئاسمانی كرایه سه‌ر پێگه‌ی حوسییه‌كان له ناوه‌ڕاستی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن و ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره بیستراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی مێدیاییش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و هێرشه نوێیانه بۆ سه‌ر حوسییه‌كان له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه نه‌بووه.
هاوكات كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی 12ـی ئیسرائیلی ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ سه‌ر حوسییه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی 12ـی ئیسرائیلی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕاكێشاوه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م شه‌و، پێ ده‌چێت له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بێت.
پێنجشه‌ممه، 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، بزووتنه‌وه‌ی "ئه‌نساروڵڵا"ـی یه‌مه‌ن، ناسراو به حوسییه‌كان ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل شه‌ش هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر، بنكه‌ی ئاسمانی دێلمی و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌نعای پایته‌ختی یه‌مه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له بزووتنه‌وه‌ی حوسییه‌كان گوتوویانە، هێرشه‌كانی ئیسرائیل هاوكات بووه له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی گوتارێكی ته‌له‌فزیۆنی له لایه‌ن عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌كه‌یان.
عه‌بدولمه‌لیك حوسی له گوتاره‌كه‌یدا گوتوویه‌تی، ئیسرائیل دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه ناتوانێت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی حوسییه‌كان بكات. جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كانیان له دژی ئیسرائیل به‌رده‌وام و كاریگه‌ره و هه‌رگیز ڕاناوه‌ستێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌كان له ئیسرائیله‌وه ڕایانگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا، وایكردووه، فڕۆكه‌خانه‌كه په‌ك بخات.
هه‌روه‌ها مێدیای ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌لئه‌ڤیڤ له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌ریكای ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
مێدیای ئیسرائیل ڕوونیشی كرده‌وه، ده‌یان فڕۆكه‌ی ئیسرائیلی به‌شدارییان له هێرشه ئاسمانییه‌كان كردووه، كه حه‌وت هێرش بۆ سه‌ر سه‌نعا و سێ هێرشیش بۆ سه‌ر حوده‌یده بووه و هێرشێكیش بۆ سه‌ر چه‌ند وێستگه‌یه‌كی وزه و نه‌وت بووه.