تەقینەوەیەک منبجی هەژاند

بەرگریی شارستانیی سووریا ڕایگەیاند، کەمێک بەر لە ئێستا ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە سەنتەری شارۆچکەی منبجی سەر بە پارێزگای حەلەب تەقییەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەقینەوەکە لەبەردەم دەرگای مزگەوتی گەورەی منبج بووە و دەنگۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و خەڵکی مەدەنی دانیشتووی شارۆچەکەکە هەیە، هاوکاتی بەهێزی تەقینەوەکە زیانێکی زۆری بە دوکانەکانی بازاڕی سەلالین گەیاندووە کە نزیکە لە مزگەوتی گەورەی منبج و شوێنی تەقینەوەکە.
لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک ئەمە دووەم تەقینەوەیە لەو شارۆچکەیە ڕوو دەدات، تەقینەوەکەی پێشتر سێ ڕۆژ لەمەوبەر بوو بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی.
هەر ئەمڕۆ هەینی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای حمس ڕووی دا، هاوكات پۆلیسی سووریا ڕایگەیاند، ته‌قینه‌وه‌كه له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌ت به مووشه‌ك بوو و پاشماوه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
لەمبارەوە عه‌لاء عیمران، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای حمس ڕایگه‌یاندووە، ته‌قینه‌وه‌كه تەنیا بۆ ئه‌وه بووە هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پارێزگاكه بکرێنه قوربانی، چونکە ته‌قینه‌وه‌كه هێندە به‌هێز و كاریگه‌ر بووه، ده‌نگی له هه‌موو حمس بستراوه.
لەلایەکی دیکەوە کۆگایەکی جبەخانەی لیوای 12ی سوپای ڕژێمی ڕووخاوی سووریا لە نزیک شاری ئیزرەعی پارێزگای دەرعا تەقێندرایەوە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی ناوخۆی سووریا، گوایە تەقینەوەکە لەلایەن بەکرێگیراوانی ناوچەکە تەقێندراوەتەوە، هەرچەندە پێشتر وا بڵاو کرابۆوە کە جبەخانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆمبباران کراوە.