بە تۆمەتی ڕاوکردنی دوو کارەکێوی چوار هاووڵاتی دەستگیرکران

شەممە، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەفرەزەکانی ئاسایشی ماوەت ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چوار هاووڵاتی دوو کارەکێوی لەنزیک گوندی گەڵاڵەی سەربە قەزای ماوەت، ڕاو دەکەن، لەلایەن مەفرەزەکانی ئاسایشەوە دەستگیر کران؛ هاوکات مەفرەزەکە دەستیان گرت بەسەر چەند کەلوپەلێکدا وەک "یەک چەکی جۆری تاپڕ، شەش فیشەکی تاپڕ، 42 فیشەکی قەناس، یەک دووربین، دوو کیسە خەو."
ڕاشیگەیاند، چوار کەسەکە لەلایەن ئاسایش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە ڕێکخراوە و بەبڕیاری دادوەر دەستگیرکراون و بەندن تا ڕێکاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر .