هێزەکانی سووریای دیموکرات: پەیوەندیمان بە تەقینەوەکەی منبجەوە نییە
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندیان بە تەقینەوەکەی منبجەوە هەبێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی ئێکس، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند "بەتوندی سەرکۆنەی کردەوە تیرۆریستەکەی شاری منبج دەکەین و ڕەتی دەکەینەوە هێزەکانمان لەو کارەوە تێوە گلابن."
هەسەدە جەخت لەوەش دەکاتەوە "داوا لە خەڵکی منبج دەکەین هاوکار بن لە دۆزینەوەی تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە تیۆریستییە، چونکە ئەوانە لە ڕیزی میلیشیاکانی سەر بە تورکیان و بەرپرسیارن لە ترساندنی خەڵک و کوشتنیان."
دوێنێ هەینی، 28ـی کانوونی یەکەمی 2024، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پارێزگای حمس ڕووی دا، هاوكات پۆلیسی سووریا ڕایگەیاند، ته‌قینه‌وه‌كه له جبه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی تایبه‌ت به مووشه‌ك بوو و پاشماوه‌كانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ته‌قاندوویانه‌ته‌وه.
لای خۆیەوە عه‌لاء عیمران، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای حمس ڕایگه‌یاندووە "ته‌قینه‌وه‌كه تەنیا بۆ ئه‌وه بووە هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی پارێزگاكه بکرێنه قوربانی، چونکە ته‌قینه‌وه‌كه هێندە به‌هێز و كاریگه‌ر بووه، ده‌نگی له هه‌موو حمس بیستراوه."
لەلایەکی دیکەوە کۆگایەکی جبەخانەی لیوای 12ی سوپای ڕژێمی ڕووخاوی سووریا لە نزیک شاری ئیزرەعی پارێزگای دەرعا تەقێنرایەوە و بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵی ناوخۆی سووریا، گوایە تەقینەوەکە لەلایەن بەکرێگیراوانی ناوچەکە تەقێنراوەتەوە، هەرچەندە پێشتر وا بڵاو کرابۆوە کە جبەخانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆمباران کراوە.