لوبنان ژمارەیەک ئەفسەری ڕژێمی ئەسەد ڕادەستی سووریا دەکاتەوە

سوپای لوبنان ده‌یان هاووڵاتیی سووری و ئه‌فسه‌ری سوپای ڕژێمی پێشووی سووریا ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا ده‌كات؛ ده‌گوترێت، ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستگیر كراون، كاتێك ویستوویانه به نایاسایی خۆیان بگه‌یه‌ننه لوبنان.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سوپای لوبنان نزیكه‌ی 70 هاووڵاتیی سووری و ئه‌فسه‌ری سوپای ڕژێمی پێشووی سووریای ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا كرده‌وه. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان، ئه‌و ئه‌فسه‌رانه پله‌ی جیاجیای سه‌ربازییان هه‌بووه.
سه‌رچاوه‌كان ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، شاندێكی ئه‌منی لوبنانی له ده‌روازه‌ی عه‌ریزه له نێوان لوبنان و سووریا له ڕیفی ته‌ڕتووس، هاووڵاتییان و ئه‌فسه‌ره سوورییه‌كانیان ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سووریا كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه باس له‌وه ده‌كه‌ن، سێ پاسی گه‌وره‌ی سه‌ر به ده‌زگه‌ی ئاسایشیی لوبنان، هاووڵاتییان و ئه‌فسه‌ره‌كانیان گه‌یاندووه‌ته‌وه سووریا.
هاوكات ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌فسه‌ره سوورییه‌كان ڕۆژی هه‌ینی، 27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له ناوچه‌ی جه‌بیل له لوبنان، خۆیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌و وڵاته و له لایه‌ن هێزه‌كانی لوبنانه‌وه ده‌ستگیر كراون.