هاکان فیدان بۆ بلینکن: نابێت پەکەکە لە سووریا بێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی دووپات ده‌كاته‌وه، نابێت ڕێگه به "چه‌كدارانی كورد" بدرێت له سووریا.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كرده‌وه، بوونی "چه‌كدارانی كورد" له سووریا ڕێگه‌پێدراو نییه.
هاكان فیدان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، توركیا پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی دیمه‌شق ده‌كات بۆ زامنكردنی ئاسایش و ئاشتیی سووریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هاوكات گوتوویه‌تی، نابێت ڕێگه به چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) بدرێت له سووریادا بن.