وەزارەتی بەرگریی تورکیا: زیاتر لە سێ هەزار 'تیرۆریست'ــمان لە 2024ـدا کوشتووە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت، زیاتر له سێ هه‌زار "تیرۆریست"ـیان له ساڵی 2024، له توركیا، عێراق و سووریادا كوشتووه؛ جه‌ختیش ده‌كاته‌وه "تیرۆریستان" له هه‌ر شوێنێكدا بن، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، سێ هه‌زار و 38 "تیرۆریست"ـی ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كانیان له ساڵی 2024، له ناوخۆی توركیا، "باكووری عێراق" و سووریادا كوشتووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ر له ساڵی 2024ـدا 330 مۆڵگه و په‌ناگه‌ی له‌ناو بردووه، كه "تیرۆریستان" بۆ خۆپاراستن به‌كاریان هێناوه.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، له‌م ساڵدا، 107 "تیرۆریست" خۆیان ڕاده‌ستی هێزه‌كانی ئه‌منی توركیا كردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، به‌رده‌وام كار ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی توانا سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا و پیشه‌سازیی سه‌ربازی ئه‌و وڵاته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش "تیرۆریستان" له هه‌ر شوێنكدا بن، ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه و له‌ناویان ده‌به‌ن.