عێراقچی: ساڵی نوێ بۆ 'دۆسیەی ئەتۆمی' ئێران گرنگ دەبێت

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ساڵی نوێ بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی، گرنگ ده‌بێت و هاوكات خۆی فشاره‌كانی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا ئاماده ده‌كات.
شه‌ممه، 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ڕۆژنامه‌نووسانی چینی ڕایگه‌یاندووه، ساڵی 2025 بۆ ئێران سه‌باره‌ت به پرسی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی گرنگ ده‌بێت، "به‌تایبه‌تی له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی 'فشاره تونده‌كان' له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مه‌ریكا."
عێراقچی كه به سه‌ردانێك له په‌ككینی پایته‌ختی چینه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌گه‌ڵ وانگ یی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین ئه‌م پرسه‌ی تاوتوێ كردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاسته‌وخۆ ناوی تره‌مپی نه‌هێناوه، هاوكات هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی گرنگی ئه‌م ساڵ بۆ وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی نه‌خستووه‌ته ڕوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان عێراقچی و وانگ یی كردووه و ده‌ڵێت، په‌ككین سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران پشتیوانی له‌و وڵاته و پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه یاساییه‌كانی كردووه.