کۆریای باشوور.. فڕۆکەیەک بە 181 سەرنشینەوە تێکشکا

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمڕۆ، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی کۆریای باشوور لە فڕۆکەخانەی موان، تێکشکا و لە ئەنجامدا 120 کەس لە سەرنشینەکانی مردوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای جیجۆ ئایر 175 سەرنشین و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدا بووە، لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆریای باشوور، لەڕێڕەوەکەی لای داوە و خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە.
هەر بەپێی هەواڵی ئەو ئاژانسە، فڕۆکەکە لە بانکۆک، تایلاندەوە هاتبوو و ژمارەی سەرنشینەکانی 181 کەس بووە.
لی هیون جی، بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی ناوخۆیی کۆریای باشوور ڕاگەیاند، تا ئێستا مردنی96 کەسمان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام پێدەچێت ژمارەی بریندارەکان زۆر بێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، تیمەکانی فریاگوزاری کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی سەرنشینەکان لە بەشی دواوەی فڕۆکەکە.
بە گوتەی بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی موان، بە خێرایی کۆنترۆڵی ئاگرەکە کراوە و باری ناسایش ڕاگەیەنرا.
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ڕووداوەکە بەهۆی تێکچوونی ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکەکە بووە.
BREAKING: New video shows moment Boeing 737-800 plane carrying 181 people onboard crashes at Muan International Airport in South Korea.
— AZ Intel (@AZ_Intel_) December 29, 2024
pic.twitter.com/konxWBpnWy