هێڵی ئاسمانیی کۆریای باشوور "جیجۆ" داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی کۆریای باشوور لە فڕۆکەخانەی موان، تێکشکا و  لە ئەنجامدا لە کۆی 181 سەرنشین، 120کەسیان مردن و دەیانی دیکەش بریندارن.

لای خۆیەوە هێڵی ئاسمانی کۆریای باشوور "جیجۆ" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان دەکەین و بەڵێن دەدەین، بە هەموو توانایەکمانەوە یارمەتیی و هاوکارییان بکەین بۆ کەمکردنەوەی خەم و ئازارەکانیان. 

لە یاننامەکە هاتووە: "ئێمە لە هێڵی ئاسمانی جیجۆ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گرتنەخۆی ئەم ڕووداوە و داوای لێبووردنێکی دڵسۆزانە دەکەین کە نیگەران و دڵتەنگمان کردوون."

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment