تاکوو ئێستە 177 کەس لە ئەنجامی تێکشکانی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور مردوون

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی کۆریای باشوور بە 181 سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی موان، تێک شکا. 

لای خۆیەوە لی هیون جی، بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی ناوخۆیی کۆریای باشوور بە ئاژانسی یۆنهاپی ڕاگەیاند، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور، سەر بە کۆمپانیای جیجو ئایر لە شاری موان، تا ئێستا مردنی 177 کەسمان بۆ دەرکەوتووە، بەڵام بریندارەکان، برینەکانیان سەختە و دوو کەسیش ڕزگار کراون.

 

 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment