حەج و عومرە: ئەو هاووڵاتییانەی ناویان بۆ چوونە حەج گەڕاوەتەوە بێن مامەڵەکانیان تەواو بکەن

یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە ناویان بۆ حەجی 2025 گەڕاوەتەوە لە ئەمڕۆوە دەتوانن سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە هەر چوار پارێزگای (هەولێر – سلێمانی – دهۆک – هەڵەبجە ) و هەرچوار ئیدارەی سەربەخۆی ( زاخۆ – سۆران - راپەرین – گەرمیان ) بکەن، بە مەبەستی تەواوکردنی مامەڵەکانیان.

ڕاشیگەیاند، پێویستە هاووڵاتییان مامەڵەکانیان تەواو بکەن و بڕە پارەی دووەمی تێچووی حەج بدەن.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment