بەرپرسێکی تۆڕی دادوەریی بەندییەکان لە عێراق: گرتووخانەکان هەشت هێندە زیندانییان تێدایە
بەرپرسێکی تۆڕی دادوەریی زیندانییەکان لە عێراق ڕایگەیاند، زیندانییەکانی عێراق هەشت هێندەی تواناییان زیندانییان تێدایە.
شوان سابر، بەرپرسی تۆڕی دادوەریی بەندییەکان لە عێراق ڕایگەیاند "لەسەدا 70ـی چاکسازی و گروتووخانەکانی عێراق زیاد لە پێویست زیندانیان تێدایە، تەنانەت هەندێکیان هەشت هێندەی توانایی زیندانەکە، زیندانی تێدایە."
ڕاشیگەیاند "لەسەدا 80ـی باڵەخانەی زیندانەکانی عێراق بەکەڵکی ژیانی مرۆڤ نایەن و لە ڕووی تەندروستیشەوە گونجاو نین."
شوان سابیر دەشڵێت: "لەسەدا 27ـی زیندانەکانی عێراق، ڕێگە بە ڕێکخراوەکان نادرێت سەردانیان بکەن، بە نەتەوەیەکگرتووەکانیشەوە."
ئه‌حمه‌د سامه‌ڕائی، پارێزه‌ری عێراقی ڕایگەیاند، بە زۆر دانپێدانان به قوربانیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا له عێراق چیتر وەک حاڵه‌ت نه‌ماوه و بووه‌ته دیارده، تا ئێستا زۆرێك له كه‌سانی بێ‌تاوان له‌و ناوه‌ندانه له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا دانیان به تاوانێكدا ناوه، كه خۆیان نه‌یانكردووه و هه‌ر له‌ژێر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ش گیانیان سپاردووە، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، زیندانه‌كانی عێراق بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری دیمه‌نی تراژیدی و چیرۆكی سته‌مكاریی ده‌رهه‌ق به بێتاوانان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ بوونی ڕێككه‌وتنێك له‌باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای لێبوردنی گشتی له په‌رله‌مان كه له‌كاتی پێكهێنانی حكوومه‌تی سوودانی داواكاری سه‌ره‌كیی سوننه‌كان بوو، به‌ڵام به‌گوته‌ی چاودێران، هه‌وڵی به‌شێك له لایه‌نه‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و یاسایه‌ی په‌كخستووه و له به‌ڵێنه‌كانیان په‌شیمان بوونه‌ته‌وه.