تاوانبارێکی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر دەستگیر کرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی ڕێکخراوی داعشی لە دەرەوەی عێراق ڕاگەیاند، کە ساڵی 2014 دەستی لە کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوی شانەکەدا هاتووە، لە دەرەوەی سنوورەکانی عێراق و بە سەرپەرشتی و چاودێریی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، دوای چاودێرییەکی وردی هەواڵگری، یەکێک لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکەی سەربازگەی سپایکەر دەستگیرکر بکەن، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو وڵاتە ئاشکرا بکات کە تاوانبارە داواکراوەکەی لێ دەستگیرکراوە.
هەروەها ئاماژەیداوە، دەستگیرکراوە بە تاوانی کوشتنی هاووڵاتییانی عێراق و کۆمەڵکوژیی سپایکەر لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراق داواکراو بووە و فەرمانی دەستگیرکردنیشی هەبووە.
ڕێکخراوی داعش دوای داگیرکردنی مووسڵ، لە حوزەیرانی 2014، شاری تکریت، ناوەندی پارێزگای سەلاحەددینی کۆنترۆڵ کرد و تەنیا لە سەربازگەی سپایکەر، هەزار و 700 ئەندامی سوپای عێراقی گولـلەباران کرد.