ناتانیاهۆ دوای نەشتەرگەری پرۆستات لە ژێر زەویی نەخۆشخانەکەدا چاودێری دەکرێت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ دوای تەواوبوونی نەشتەرگەری پرۆستات، ئێستا گەڕاوەتەوە هۆش خۆیی گواستراوەتەوە بەشی چارەسەر و چاکبوونەوە، کە لە ژێر زەویی نەخۆشخانەکەدایە.

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، درەنگانێکی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، ناتانیاهۆی تەمەنی 75 ساڵ، لە ناوەندی پزیشکی هەداسا لە شاری قودس نەشتەرگەریی بۆ کراوە و نووسینگەکەشی بڵاوی کردووەتەوە، "نەشتەرگەرییەکە بەسەرکەوتوویی کراوە و بێ ئەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر تەندروستی سەرۆک وەزیران جێبهێڵێت."

هەروەها ئاماژەی داوە "بنیامین ناتانیاهۆ بەهۆش خۆی هاتووتەوە و ئێستا تەندروستی زۆر باش و جێگیرە، بەڵام بۆ چەند ڕۆژێک لە بەشی تیمار و چاکبوونەوە لە ژێر چاودێری پزیشکدا دەمێنێتەوە." 

هەر بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، دوای پشکنین  و سڕکردنی بۆیان دەرکەوتووە و هەوکردنێک زۆر لە میزەڕۆی ناتانیاهۆ هەبووە بەهۆی گەورەبوونی پرۆستاتەوە.

لە بارەی نەشتەرگەرییەکەشەوە، پرۆفیسۆر عوفەر گوڤرەت، سەرۆکی بەشی میزەڵدان ڕاگەیاندووە، نەشتەرگەرییەکە بەپێی پلانێکی زانستی و ورد، کراوە.

ئەم ساڵ ئەمە دووەمین نەشتەرگەرییە بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکرێت، یەکەمیان لە مانگی ئادار بوو، نەشتەرگەری فتقی بۆ کرا،