یاسر وەتووت: ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆلای جۆلانی ناڕوونە
ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەردانی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆلای ئەحمەد شەرع ناڕوونە و کەس نازانێت باسی چی کراوە.
یاسر وەتووت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئامانجی سەردانەکەی حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بۆلای ئەحمەد شەرع، دەسەڵاتداری نوێی سووریا ناڕوونە، پەرلەمان ئاگادار نییە لەو دیدارەدا باسی چی کراوە و پێشنیازی لایەنی عێراقی بۆ ئەحمەد شەرع چی بووە."
پێنج شەممەی ڕابردوود، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق وەک یەکەمین بەرپرسی عێراقی لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد سەردانی سووریای کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ بووەوە.