سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئێران دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدوو هەفتەی داهاتوودا سەردانی ئێران دەکات.
دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرچاوەیەک لە نوسینگەی محەممەد شییاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کردووە، لەدوو هەفتەی داهاتوودا سوودانی سەردانی ئێران دەکات و پرسی گرنگی کۆبوونەوەکانیشی، دۆخی سووریا دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سوودانی لەگەڵ سەرۆک کۆمار و ڕێبەری باڵای ئێران، دۆخی سووریا و ناوچەکە بەگشتیی تاوتوێ دەکات.
کۆتا سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئێران، 22ـی مانگی پێنجی ئەمساڵ بوو، بەمەبەستی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی کۆچکردووی ئێران.