لە ساڵی 2024ـدا شەش حاڵەتی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی مه‌ده‌نی لە جیهاندا ڕوویان دا

ئه‌م ساڵ چه‌ندین حاڵه‌تی كه‌وتنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی له ناوچه جیاجیاكانی جیهان ڕوویان دا و له ئه‌نجامدا قوربانی گیانی و ماددی لێ كه‌وته‌وه؛ هۆكاره‌كانیش جۆراوجۆر بوون، هه‌ندێكیان هونه‌ری و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی كه‌شوهه‌واوه بووه.
ساڵی 2024 له سه‌ر ئاستی جیهاندا، چه‌ندین حاڵه‌تی كه‌وتنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی ڕوویان دا، كه له ئه‌نجامدا زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددییان لێ كه‌وته‌وه. هه‌ندێك له هۆكاره‌كان ته‌كنیكی بوون و هه‌ندێكیشیان به‌هۆی دژواری كه‌شوهه‌واوه بووه، ئه‌مه‌ش وایكردووه، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد و فراوان له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانه‌وه بكرێت.
كۆشكی فڕۆكه‌ی جۆری "بۆینگ737 ماكس9"ـی سه‌ر به كۆمپانیای ئالاسكا ئێرلاینز كه 171 سه‌رنشین و 6 كه‌س له تیمی فڕۆكه‌كه‌ی هه‌ڵگرتبوو، له 5ـی كانوونی دووه‌می 2024، ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه ناچار بوون به‌ره‌و بۆرتیلاند له ویلایه‌تی ئۆریگانی ئه‌مه‌ریكی بگه‌ڕێنه‌وه و هیچ كه‌سێكیش بریندار نه‌بوو.
ڕێكه‌وتی 11ـی ئاداری 2024، فڕۆكه‌ی یۆنگی جۆری "دریملاینه‌ر 787-9"ـی سه‌ر به كۆمپانیای "لاتام" به شێوه‌یه‌كی له‌ناكاو و به‌په‌له نیشته‌وه كاتێك له ڕێگه‌ی نیوزله‌نداوه له ئاسمانی سیدنی پایته‌ختی ئوسترالیا به‌ره‌و چیلی ده‌فڕی. نیشتنه‌وه‌كه ناچاری بوو كاتێك فڕۆكه‌وانه‌كه هه‌ستی به هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی كرد، له ئه‌نجامیشدا به‌هۆی فشاری خێرادابهزینهوه، 50 سه‌رنشین زیانیان به‌ركه‌وت و به‌هۆی به‌ركه‌وتنیان به كورسییهكانهوه بریندار بوون.
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری "بۆینگ777" له 21ـی ئایاری 2024ـدا له فڕۆكه‌خانه‌ی هیترۆ له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه به‌ره‌و سه‌نگاپووره فڕی، به‌ڵام له ئاسمانی میانماردا ڕووبه‌ڕووی ههورهبرووسكهیهكی توند بووه‌وه و فڕۆكه‌وانه به ناچاری له بانكۆك دابه‌زی. فڕۆكه‌كه 211 سه‌رنشین و 18 كه‌س له تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵگرتبوو و له ئه‌نجامی نیشتنه‌وه ناچارییهكهدا، ده‌یان سه‌رنشین بریندار بوون، كه برینی 20ـیان مه‌ترسیدار بوو و پیاوێكی به ته‌مه‌نیش مرد.
له 9ـی ئابی 2024ـدا فڕۆكه‌یه‌كی به‌رازیلی له باشووری ویلایه‌تی ساوپاولۆدا له گه‌شتێكی ناوخۆییدا كه‌وته خواره‌وه. فڕۆكه‌كه 62 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو و هه‌مووان له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا مردن.
27ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فڕۆكه‌یه‌كی ئازه‌ربایجانی كه 62 سه‌رنشین و 5 كه‌سی تیمی فڕۆكه‌وانی هه‌ڵگرتبوو، له نزیك شاری ئهكتاو له ڕۆژئاوای كازاخستان كه‌وته خواره‌وه و له ئه‌نجامدا 35 كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی مردن.
بەرەبەیانی یەکشەممە، 29ـی کانوونی یەکەمی 2024، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی کۆریای باشوور بە 181 سەرنشینەوە لە فڕۆکەخانەی موان، تێک شکا.
لای خۆیەوە لی هیون جی، بەرپرسی ئاگر کوژێنەوەی ناوخۆیی کۆریای باشوور ڕاگەیاند، لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی کۆریای باشوور، سەر بە کۆمپانیای جیجو ئایه‌ر لە شاری موان، لە کۆی 181 سەرنشین 179یان مردوون و تەنیا دوو کەسیان زیندوو ماون