وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: هێرشبەرەکەی 'ماگدێبورگ' کێشەی عەقڵی و دەروونی هەیە

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ماگدێبورگ كه ده‌یان قوربانی لێ كه‌وته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، هێرشبه‌ره‌كه "كێشه‌ی عه‌قڵی" هه‌بووه.
دووشه‌ممه، 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دانیشتنێكی داخراوی سه‌باره‌ت هێرشه‌كه‌ی ماگدێبورگ به‌ڕێوه برد و تێیدا لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نانسی فیزه‌ر، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا كرد و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی زیاتری له باره‌ی هێرشه‌كه لێ كرد.
نانسی فیزه‌ر دوای دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به ڕۆژنامه‌نووسانی گوتووه، تا ئێستا پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی له هۆكاری هێرشه‌كه ڕوون نییه و ده‌ستنیشان نه‌كراوه، به‌ڵام چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ڕوون هه‌یه كه هێرشه‌به‌ره‌كه "كێشه‌ی عه‌قڵی و ده‌روونی" هه‌یه.
فیزه‌ر هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی په‌ند و وانه له‌م ڕووداوه وه‌ربگرێت به‌تایبه‌ت له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له ئه‌گه‌ری هێرشی هاوشێوه كه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌كرێت كێشه‌ی عه‌قڵی و ده‌روونییان هه‌یه.
هه‌ینی، 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، شۆفێرێك له ئه‌ڵمانیا به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندێكی فرۆشتنی دیارییه‌كانی سه‌ری ساڵ و قوربانیش هه‌یه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڕوونیان كرده‌وه، هێرشه‌كه له شاری ماگدێبورگی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا له لایه‌ن كه‌سێكه‌وه بووه و له ئه‌نجامدا قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
پۆلیس گوتبووی: هێرشبه‌ره‌كه ده‌ستگیر كراوه و له‌و هێرشه‌دا پێنج كه‌س كوژراون و نزیکەی 200 كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
شه‌ممه، 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نانسی فیزه‌ر جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی كردووه، پێشتر هه‌ڵوێستی "دژه‌ئیسلام"ـی هه‌بووه.
نانسی فیزه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌م ڕووداوه به‌رده‌وامن. گوتیشی، هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فرا‌وانی حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هه‌رێمه فیدراڵه‌كانی ئه‌ڵمانیا بۆ گرتنبه‌ری ڕێوشوێنی توندتری ئه‌منی به‌ڕێوه چوو.