چین: هێرشی ئەلیکترۆنیمان نەکردووەتە سەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا

وێنەی ئاڵای وڵاتی چین
وێنەی ئاڵای وڵاتی چین

چین ڕەتی دەکاتەوە، هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کردبێت و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: "ئەمەریکا چەواشەکاری دەکات."

سێشەممە، 31ی کانوونی یەکەمی 2024، ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی (ئەی ئێف پی) تۆمەتەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا، گوایە پەکین لە پشت هێرشە ئەلیکترۆنییەکەی سەر وەزارەتەکە بووبێت، ڕەت کردەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین گوتی: "ئەو تۆمەتانە 'بێ بنەمان' و  وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا دەیەوێت چەواشەکاری بکات و بۆ مەبەستی سیاسی، زانیاریی ناڕاست بڵاو دەکاتەوە."

لە کاتێکدا دووشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو، لەلایەن چینەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر دامودەزگاکانیان.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment