سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق: سوننەکان پێویستییان بە مەرجەعە
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، سوننه‌كان پێویستییان به مه‌رجه‌عێكه، تاوەكوو له كاتی ناكۆكییدا ڕووی تێ بكه‌ن و خاوه‌نی په‌یامێكی ئه‌رێنی شه‌قام و پێكهاته‌كه‌یان بن.
مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی دامەزراندنی هه‌رێمێکی سوننه ڕایگەیاند: "ورووژاندنی دامەزراندنی هه‌رێمی سوننه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك هه‌رزه‌كاری سیاسی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت. له ساڵی 2006 قسه له‌باره‌ی هه‌رێمی شیعه ده‌كرا كه خۆی له نۆ پارێزگا ده‌بینییه‌وه، ئێمه‌ش وه‌كو سوننه پێمان ڕاگه‌یاندن، ئاماده‌ین شه‌ش پارێزگا سووننه‌كه‌ش بچنه پاڵیان، به‌ڵام ئه‌وه ڕووی نه‌دا."
وەکوو ئـــەوەی مه‌شهه‌دانی باسی کرد "ئامانجمان دوورخستنەوەی مەترسییەکانی دابه‌شبوونی عێراق بوو، چونكه جیاوازی لە نێوان فیدراڵیزم و دابەشبووندا هەیە، فیدرالیزم بیرۆکەیەکی ناوازەیە، بەڵام پێویستی بە تێگەیشتن و ئەزموون و شارەزایی قووڵ هەیه، بۆیه تاکە چارە بۆ عێراق, ئەوەیە دەوڵەتی هاووڵاتی بێت، چونکە عێراق وڵاتێکی هەمەچەشنە لە نەتەوە و ئایینەکاندا، بۆیه لە ڕووی جوگرافیاوە دابەش نابێت."