لە 2024ـدا، زیاتر لە 80 هەزار ئیسرائیلی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه

نووسینگه‌ی ئاماری ئیسرائیلی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ژماره‌یه‌كی نایاسایی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی له ساڵی 2024ـدا به‌هۆی جه‌نگه‌وه وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه؛ ده‌شڵێت، له‌م ساڵدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته به ڕێژه‌ی 1.1% زیادی كردووه.
سێشه‌ممه، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، نووسینگه‌ی ئاماری ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، ژماره‌ی دانیشتووانی ئیسرائیل له 2024ـدا به ڕێژه‌ی 1.1% زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش به‌راورد به ساڵی 2023 كه‌می كردووه، به شێوه‌یه‌ك له‌و ساڵه ڕێژه‌كه 1.6% بووه. هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌شی بۆ كۆچی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
نووسینگه‌ی ئاماری ئیسرائیلی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، 82 هه‌زار و 700 ئیسرائیلی وڵاته‌كه‌یان به‌جێهێشتووه، له‌و كاته‌ی 23 و هه‌زار و 800 كه‌س گه‌ڕاونه‌ته‌وه. به شێوه‌یه 58 هه‌زار و 900 ئیسرائیلی وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و ده‌ره‌وه جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه و به نه‌رێنی هه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌و نووسینگه‌یه باسی له‌وه كردووه، كۆچبه‌رانی ئیسرائیلی له ئۆكتۆبه‌ری ئه‌م ساڵدا ژماره‌ی پێوانه‌ییان تۆمار كردووه، به جۆرێك ته‌نیا له‌و مانگه‌دا 10 هه‌زاریان به‌ره‌و ده‌ره‌وه كۆچیان كردووه.
زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی ناوبراو ئه‌وه ده‌خه‌نه ڕوو، 181 منداڵ له 2024ـدا له دایك بوون، كه ڕێژه‌ی 76%ـیان له دایكانی جوو و ناجوو بووه و ڕێژه‌ی 24%ـیشیان دایكیان عه‌ره‌ب بووه.