ناتانیاهۆ نەخۆشخانە بەرەو پەرلەمان بەجێ دەهێڵێت

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای 48 کاتژمێر تێپەڕبوون بەسەر نەشتەرگەریی پرۆستات، نەخۆشخانەی بەجێهێشت و ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەبێت، کە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2025 دەخاتە دەنگدان.
ناتانیاهۆی تەمەن 75 ساڵ، ئێوارەی یەکشەممە نەشتەرگەری پرۆستاتی بۆ کراوە، بەڵام ئەمڕۆ سێشەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2024، مکوڕبووە لەوەی تەندروستی باش و جێگیرە و دەیەوێت ئامادەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆکەی کنێست بێت ئەوەی لە نزیکە پەسندکردنی بودجەی گشتیی ساڵی داهاتووی ئیسرائیل ببینێت.
بەرە بەیانی دوێنێ دووشەممە، ناوەندی تەندروستیی هەداسا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووتەوە و ئاماژەیدا، دوای نەشتەرگەری، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاتووەتەوە هۆش خۆیی و مەترسییەکانی تێپەڕاندووە، بەڵام بۆ چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری پزیشکەکان دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستی تەندروستی بۆ بکەن، بەڵام ئەمڕۆکە گوێی لە پزیشکەکانی نەگرتووە و نەخۆشخانەکەی بەرەو کنێست بەجێهێشتووە.
ئەم ساڵ دووەمین نەشتەرگەرییە بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکرێت، نەشتەرگەری یەکەمیان لە مانگی ئادار بوو، نەشتەرگەری فتقی بۆ کرا.