محەممەد حەسان: ساڵی نوێ پڕ لە ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ عێراقییه‌كان

نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق له گرته‌ڤیدیۆیه‌كدا په‌یامی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه توانای هه‌یه ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ خۆی دروست بكات.
سێشه‌ممه، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، محەممەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق په‌یامێكی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی 2025 ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق كردووه و تێیدا هیوای خواستووه ساڵی نوێ ساڵێكی پڕ ئاسایش، سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌رانی بێت بۆ عێراق و عێراقییه‌كان.
محەممەد حەسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ده‌خوازن ساڵی داهاتوو، ده‌رفه‌تی زۆرتر و ژیانێكی باشتری بۆ عێراقییه‌كان پێ بێت.
نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق گوتووشیه‌تی، هێشتا هیوایه‌كی زۆر له به‌رده‌م عێراقییه‌كان و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان.
ناوبراو جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، گه‌لی عێراق به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه توانای هه‌یه ئایینده‌یه‌كی باشتر بۆ خۆی دروست بكات و شانازیی به‌و ئایینده‌یه‌ی بكات.
حەسان داوایشی له حكوومه‌تی عێراق كردووه له كاركردن به دڵسۆزی و به‌گیانی تیم بۆ باشتكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌رده‌وام بێت. به پێویستیشی زانیوه حكوومه‌تی عێراق به‌وپه‌ڕی ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكییه‌وه خزمه‌ت به عێراقییه‌كان بكات.
نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق چاره‌كردنی كێشه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان به پێویست زانیوه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای كردووه چارهكردنهكه به پێی ڕێكار و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان.
محەممەد حەسان له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌سه‌ر ڕۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌ته‌وه له پاڵپشتیكردنی گه‌لانی عێراق و گه‌نجان و حكوومه‌تی عێراق