سووسه‌ن محه‌مه‌د میرخان: وه‌ستانه‌وه‌ی رێواز فایه‌ق دژی خواستی گه‌ل قبووڵ ناكرێت
لە ژێر فشارێکی زۆردا هەڵەیەکی گەورەی یاسایی کردووە

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، سووسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رێواز فایه‌ق گرت و رایگه‌یاند، رێواز فایه‌ق لە ژێر فشارێکی زۆردا هەڵەیەکی گەورەی یاسایی کردووە، کە بۆ ئەزموونی پارلەمانیی خۆی، وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گران دەوەستێت و قبووڵ ناکرێت کە بەم شێوازە دژی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان بوەستێتەوە و بەپێچەوانەی دەنگی گەل هەڵسوکەوت بکات و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارێزبەندییە بدات.
سووسه‌ن محه‌مه‌د میرخان، له وتارێكدا، ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ژماره 4ی رۆژی 7ی ئایاری رابردووی په‌رله‌مان گرتووه، له لایه‌ن رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه.
بڕیاری ژماره چواری په‌رله‌مان تایبه‌ت بوو به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان و به ده‌نگی 57 په‌رله‌مانتار په‌سندكرا و دواتر له رۆژنامه‌ی وه‌قائیعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه. به گوێره‌ی بڕیاره‌كه سۆران عومه‌ر پارێزبه‌ندی په‌رله‌مانی نییه و دادگا و داواكاری گشتی ده‌توانن رێكاری یاسایی بگرنه به‌ر بۆ دادگاییكردنی.
سووسه‌ن محه‌مه‌د میرخان له وتاره‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئایا سەرۆکی پەرلەمان لەسەر ئەو بڕوایەیە، کە ماددەی "24"ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان "شکۆی پەرلەمان دەشکێنێت؟" ئەگەر لەسەر ئەو ڕایەیە، وا باشترە بە ڕاشکاوی ئەو باسە لە پەرلەمانی کوردستاندا بێنێتە گۆڕێ و با تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان گوێبیستی بۆچوونەکانی بن".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بە ڕای من دکتۆرە ڕێواز لە ژێر فشارێکی زۆردا هەڵەیەکی گەورەی یاسایی کردووە، کە بۆ ئەزموونی پارلەمانیی د. ڕێواز، وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گران دەوەستێت و قبووڵ ناکرێت کە بەم شێوازە دژی نوێنەرانی خەڵکی کوردستان بوەستێتەوە و بەپێچەوانەی دەنگی گەل هەڵسوکەوت بکات و بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەو پارێزبەندییە بدات، چونکە بڕیارەکەی هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و لەژێر فشاردا ئەنجامی داوە و، دڵنیام کە خۆشی وەکوو پسپۆرێکی یاسایی باوەڕی بەو بڕیارەی خۆی نییە و تەنیا سەرۆکایەتیی خۆی خستووه‌تە ژێر پرسیارەوە، کە ئەمەیش متمانەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە دامەزراوەی پەرلەمان کەم دەکاتەوە کە لەپێناو "سۆران عومەر" کە چەندان کەیسی لە دادگاکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە و پێویستە لەبەردەم دادگا ئامادە بێت".
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "بۆیە پێویست ناکات خەڵکی کوردستان و گۆڕه‌پانی هه‌رێمی کوردستان لەپێناو "سۆران عومەر" بخەنە ژێر گوشارەوە و خەڵکی هه‌رێمی کوردستان بەو شتە بچوکانە سەرقاڵ بکەن، چونکە هاووڵاتیانی کوردستان خۆیان لە بارودۆخێکی ناسک و هەستیاردا دەژین، هەروەها بە هۆی ئەو پەتایەی کە کوردستانی گرتووه‌تەوە، ڕۆژ نییە چەندان کەس نەبنە قوربانی".