جیهان پێشوازی لە ساڵی نوێی 2025 دەکات

لە سەرتاسەری جیهان، بەگوێرەی جیاوازی کاتی ناوخۆیی وڵاتان و هەڵکەوتەی جیۆگرافیا، وڵاتان پێشوازی لە سەری ساڵی نوێی 2025 دەکەن و ماڵئاوایی لە ساڵی 2024 دەکەن.

یەکەم وڵات کە پێشوازی ساڵی نوێ کرد، وەک هەموو ساڵانی ڕابردوو نیوزلەند و نیوزلەندییەکان بوون لە کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بە ئاهەنگێڕان پێشوازیان لە ساڵی نوێی 2025 و ماڵئاواییان لە ساڵی 2024 کرد.

ئوسترالیا کاتژمێر چواری ئێوارە بە کاتی کوردستان، بووە دووەمین وڵاتی جیهان چووە ناو ساڵی 2025.

ژاپۆن لە کاتژمێر شەشی ئێوارەوە پێشوازی لە ساڵی نوێی 2025 کرد و ژاپۆنییەکان بە کڕنووشی سوپاسگوزاری و لێدانی زەنگی پەرستاکانیان ساڵی نوێیان پیرۆز کرد.

 

دوای ژاپۆنییەکان،  چین و هۆنگ کۆنگ لە کاتژمێر حەوتی ئێوارەوە بەکاتی هەرێمی کوردستان، کە کۆتای چرکەی ساڵی 2024 بوو، بە ئاهەنگێڕان پێشوازیان لە ساڵی نوێ کرد.

 

Fly Erbil Advertisment