وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاتی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا دەکات

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئیسماعیل بەقائی ڕایگەیاند، بڕیارە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییەکانی هەفتەی داهاتوو سەردانی تاران بکات.
بەقائی وادەی سەردانەکەی سوودانی بۆ ڕۆژنامەنووسانی نیمچە ئاشکرا کردووە و گوتویەتی: سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ ڕابەری باڵای کۆماری ئیسلامی عێراق سەردانی تاران دەکات.
هەروا ئاماژەیداوە، سەردانەکە لە چوارچێوەی پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵاتە و مەبەستیش لێی بەهێزتر و فراوانترکردنی پەیوەندییەکانە لەگەڵ گفتوگۆ و تاوتوێ کردنی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە.
ئەمە دەبێتە سێیەمین سەردانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەبێت بۆ تاران، یەکەم سەردانی لە 29 تشرینی دووەمی 2022 بوو، سەدانی دووەمیشی لە 6ی تشرینی دووەمی 2023 بووە.