ئەحمەد شەرع و شاندێکی هەسەدە چه‌ند پرسێكی سه‌ربازییان تاوتوێ کرد

فه‌رمانده‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سووریا له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كۆ ده‌بێته‌وه؛ هه‌واڵه‌كان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌رێنین.
سێشه‌ممه، 31ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سووری بڵاویان كرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع سەرۆکی دەستەی تەحریر شام و فه‌رمانده‌ی دەسەڵاتی نوێی سووریا، ئەمڕۆ دووشه‌ممه، 30ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ شاندێكی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كۆ بووه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان له‌م باره‌وه گوتوویانه، شه‌رع یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ شاندی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كرد و هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ند پرسێكی سه‌ربازییان كردووه.
ئه‌و سه‌رچاوانه جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان هه‌ردوولا له كه‌شێكی ئه‌رێنیدا بووه و به گه‌شبینییه‌وه تاوتوێی پرسه‌كانیان كردووه.
بە گوتەی سەرچاوەیەک کە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بکرێت، لە کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و شاندەکەی هەسەدە گفتوگۆ لەسەر دیالۆگی داهاتووی سووریا کراوە لەگەڵ ئامادەکارییەکان، بۆ ئەمەش ڕێککەوتوون دیدار و کۆبوونەوەکانیان بەردەوام بێت.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكێك بووه بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی داهاتوو و هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامی چاوپێكه‌وتن و كۆبوونه‌و دووقۆڵییه‌كان.