ئیسرائیل لە هەڵوێستێکی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ناڕازییە

دانی دانۆن، نوێنەری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان
دانی دانۆن، نوێنەری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان

ئیسرائیل بە تۆمەتی "بەرگریکردن لە حووسییەکانی یەمەن" ڕەخنەی توند لە سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەگرێت.

دانی دانۆن، نوێنەری هەمیشەی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ڕەخنەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئیسرائیل، بەهۆی هێرشکردنە سەر یەمەن، لە دڵێکی پڕ ڕق و کینەی توندەوە سەرچاوەیان گرتووە."

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە باسی لەوەش کرد "هەمیشە هەوڵیان داوە نەتەوە یەکگرتووەکان تێبگەیەنن ئەوەی هەیە لە نێوان ئیسرائیل و گرووپە چەکدارەکان، بابەتی ئاشتی و جەنگە، ئیسرائیل دژی جەنگ بەرگریی لەخۆی دەکات، بەڵام نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمە قبووڵ ناکات."

نوێنەری ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەش دا "سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جیاوازی ناکات لەنێوان ئیسرائیل کە دەوڵەتێکی دیموکراتییە لەگەڵ تیرۆریستەکان."