عارف حومامی: لایه‌نه سیاسییه‌كان كار له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه ده‌چێت و لایه‌نه‌كانیش هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه عارف حومامی، له لیژنه‌ی یاسایی ئاشكرای كردووه، لایه‌نه سیاسییه‌كان و په‌رله‌مانتارانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كه‌ن و جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه هه‌ڵبژاردن له‌كات و واده‌ی خۆیدا كه مانگی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵه به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌گوته‌ی حومامی، ئێستا هێزه سیاسییه‌كان به‌ره‌و هه‌مواری هه‌ڵبژاردن و ده‌ستكاری كردنی سیسته‌می سانت لیگۆ ده‌ڕۆن، له‌و ڕووه‌وه كۆمه‌ڵێك پێشنیازی هێزه سیاسییه‌كان له باره‌ی یه‌ك بازنه بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزگایانه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتوانیان زۆره داوا ده‌كرێت بكرێنه دوو بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن.
پرسی هه‌ڵبژاردن له عێراق زۆربه‌ی كاته‌كان له‌زاری سه‌ركرده سیاسییه‌كانه‌وه ده‌بیسترێت, پێده‌چێت هێزه سیاسییه‌كان بۆ ڕزگاركردنی وڵات له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی تێیكه‌وتووه، هه‌ڵبژاردن به باشترین ڕێگه‌چاره بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسیی‌دا بكرێت و هه‌وڵبدرێت هێزی دیكه‌ش به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن.
لای خۆیەوە سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش باس له بایەخی هه‌ڵبژاردنه‌كه و به‌ڕێوه چوونی له واده‌ی دیاریكراودا ده‌كاته‌وه.