ڕوانگە: لەوەتەی ئاڵۆزییەکانی سووریا سەریهەڵداوە زیاتر لە نیو ملیۆن کەس کوژراون

سووریا
سووریا

ڕوانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، لەوەتەی ئاڵۆزییەکانی سووریا لە 2011ـەوە سەریهەڵداوە، 528.500 کەس کوژراون.

چوارشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: هەزاران کەس لەو کوژراوانە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و شکاندنی زیندانەکان و دۆزینەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕووفاتەکانیان دۆزرانەوە.

ڕوانگەکە دەڵێت:زیاتر لە 6700 کەس کە نیوەیان زیاتر خەڵکی سڤیلن، ساڵی 2024 لە سووریا کوژراون، هەر لەو ساڵەدا، زیاتر لە 64 هەزار حاڵەتی گیانلەدەستان لەنێو زیندانەکانی بەشار ئەسەد هەبوون بەهۆی ئەشکەنجە و ژیانی خراپی نێو زیندانەکان و تەندروستیان، هەر لە ساڵی 2024، زیاتر لە 3598 سڤیل لە ئافرەت و منداڵانی سووریا کوژراون کە 240 ئافرەت و 337 منداڵ بوون.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، 3179 سەربازی سووپای ڕژێمی پێشووی سووریا و چەکدارانی گرووپە ئیسلامییەکان و جیهادییەکان کوژراون، دەشڵێت: ساڵی 2023، زیاتر لە 4360 کەس کوژراون کە 1900 کەسیان هاووڵاتیی سڤیلن.

13 ساڵی شەڕ و ئاڵۆزیی سووریا، زیاتر لە نیو ملیۆن کەسی بە کوشت دا و سەدان هەزار هاووڵاتی ئاوارە و دەربەدەر کرد لەناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکە، تاکوو بەرەبەیانی 8ـی کانوونی دووەمی 2024 کە بەشار ئەسەد وەک سەرۆکی سووریا هەڵات و دەستبەرداری کەسە نزیکەکانی خۆیشی بوو، لەوانیش ماهر ئەسەدی برای.

 
Fly Erbil Advertisment