نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات: پێویستە تەحریر شامیش چەک دابنێت

هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە سلێمانی
هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە سلێمانی

نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت: پێویستە کار بۆ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بکرێت و دەستوورێک بۆ سووریا بنووسرێتەوە مافی کورد و پێکهاتەکانی تێدا بپارێزرێت.

چوارشەممە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، هۆشەنگ دەروێش، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە سلێمانی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: دانانی چەک لای ئەوان هێلی سوورە و دووپاتیشی کردەوە، پێویستە سەرەتا کار بۆ بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتمانی بکرێت.

هۆشەنگ دەروێش دەڵێت: پێویستە دەستووری نوێی سووریا بەشێوەیەک دابڕێژرێت، مافی کورد و هەموو پێکهاتەکان دەستەبەر بکات.

لەبارەی هەوڵەکانی دەسەڵاتی نوێی سووریا بۆ چەک دانانی گرووپەکان، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات لە سلێمانی جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر دانانی چەک بکرێتە مەرج، پێویستە هەموو پێکهاتە چەکدارەکان بە تەحریر شامیشەوە، چەکەکانیان دابنێن و لەچوارچێوەی وەزارەتێکی بەرگریدا کۆ بکرێنەوە، تاکوو ئەوانیش لە نیازی دەسەڵاتدارانی ئێستای دیمەشق دڵنیا ببنەوە.