گالانت: دەست لەکارکێشانەوەکەم پێشکەش بە سەرۆکی کنێست دەکەم

یۆئاڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل، لە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕابردوودا لەلایەن بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە لە کارەکەی دوور خرایەوە ڕایگەیاند، دەست لەکارکێشانەوەی لە کنێست، بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ سەرۆک وەزیران بووە، لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی شەڕی غەززە.
ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 1ـی کانوونی دووەمی 2025 لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا، گالانت گوتی: "دەست لەکارکێشانەوەکەم پێشکەش بە سەرۆکی کنێست دەکەم."
ئاماژەی بەوەش کرد "35 ساڵ لە سوپا و بۆ ماوەی 10 ساڵ لە حکوومەت و کنێست خزمەتی وڵاتم کردووە، مرۆڤ پێویستی بە کاتێک هەیە بوەستێت و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو ئاراستەیە بکاتەوە کە پێویستە بیگرێتەبەر."
گالانت، کە پێشتر جەنەراڵ بووە و بووەتە سیاسەتمەدار.
گالانت، ڕۆڵێکی ناوەندیی بینی دوای ئەو هێرشە بێوێنەیەی حەماس لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر باشووری ئیسرائیل دەستی پێ کرد، لەو کاتەوە ئاگری شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززەی داگیرساند.
بەڵام دوای زیاتر لە ساڵێک شەڕ، گالانت، سەرکردەی پارتە جوولەکە ئایینییەکان، کە هاوپەیمانی سەرەکی نەتانیاهۆ بوون، تووڕە کرد، کاتێک فەرمانی دا 10 هەزار گەنجی جوولەکەی ئایینی (حریدیم) بخرێنە ژێر خزمەتی ناچارییەوە لە سوپادا دوای ئەوەی لێی بەخشرابوون.
لە وتارەکەیدا گالانت بەڵێنی دا "بە هەموو توانامەوە بەردەوام بم لە کارکردن بۆ گەڕانەوەی ئەو بارمتانەی دوای هێرشەکەی 7 ی ئۆکتۆبەر، هێشتا لە کەرتی غەززە دەستبەسەرن."