بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕەتی دەکاتەوە هیچ سەرکردەیەکیان پەنای بۆ ئێران بردبێت

چەند سەرچاوەیەک لە بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بە میدیاکانیان ڕاگەیاند، بەرەی مقاوەمە لە ساڵی نوێدا پلانی نوێی بۆ چالاکییەکانی هەیە، هەروەها نۆ خاڵی گرنگیان بۆ خۆیان دیاری کردووە و بەم زووانە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرای دەکەن.

ئەو سەرچاوانەی نزیک لەبەرەی مقاوەمەی ڕەتیان کردووەتەوە، هیچ سەرکردەیەکیان هەڵهاتبێت بۆ ئێران و جەخت دەکەنەوە؛ هەموو سەرکردەکانیان لە عێراقن و کاری خۆیان دەکەن.

ئاماژەیان بەوەش داوە؛ بەرەی مقاوەمەی هیچ کات پشت ناکاتە بنەماکانی خۆی کە بەرگریی و هاوهەڵوێستییە لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment