ئیتاڵیا بۆ لێپرسینەوە باڵیۆزی ئێرانی لە ڕۆما بانگێشت کرد
ئیتاڵیا داوای دەستبەجێ ئازادکردنی کچە ڕۆژنامەنووسەکە لە تاران دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا نیگەرانییەکانی حکوومەتی وڵاتەکەی بە باڵیۆزی ئێران ڕاگەیاند و داوای دەستبەجێ ئازادکردن کچە ڕۆژنامەنووس، چیچیلیا سالا لە کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.
پێنجشەممە، 2ی کانوونی دوەەمی 2025، ڕایکاردۆ گواریلە، سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ڕۆما بانگێشتی، محەممەدڕەزا سەبووری، باڵیۆزی ئێرانیان کردووە، بۆ ئەوەی لەسەر دۆسیەی دەستگیرکردنی کچە ڕۆژنامەنووسە ئیتالییەکە لە تاران ڕوونکردەوەی پێویست بکات.
سکرتێری گشتی وەزارەی دەرەوەی ئیتاڵیا ڕاشیگەیاندوە، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس چیچیلیا سالا، حکوومەت و گەلی ئیتاڵیای نیگەران کردووە، بۆیە دەبێت هەرچی زووە ئازاد بکرێت.
لەلایەن خۆیەوە، ئەنتۆنی تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: لە بانگهێشت کردنی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆما، داوای دەستبەجێ ئازادکردن و گەڕاندنەوەی کچە ڕۆژنامەنووس و هاووڵاتی ئیتاڵی، سیسیلیا سالامان کردووە بۆ لای خێزانەکە، هەروا جەختمان کردووەتەوە کە دەبێت هەموو مافەکانیشی پارێزراو بێت".
Ho dato mandato al Segretario generale della Farnesina di convocare l’Ambasciatore iraniano a Roma. L’incontro avverrà alle ore 12. Il Governo, come dal primo giorno dell’arresto di Cecilia Sala, lavora incessantemente per riportarla a casa e pretendiamo che vengano rispettati…
— Antonio Tajani (@Antonio_Tajani) January 2, 2025
19ی کانوونی یەکەم 2024، لە کاتی ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی، کچە ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی، چیچیلیا سالا تەمەن 29 ساڵ لەلایەن پۆلیسی ئێران دەستگیرکرا و تاوەکوو ئیستا لە زیندان ماوەتەوە.