هاکان فیدان: پشتگیری لە پێکهاتەکانی سووریا دەکەین و دەیانپارێزین

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌نقه‌ره پشتگیری له پێكهاته‌كانی سووریا ده‌كات و ده‌یانپارێزێت؛ ده‌شڵێت، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به چه‌كدارانی داعش له زیندانه‌كانی سووریادا ڕوونه.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، پێویسته ئه‌ندامانی داعش كه له زیندانه‌كانی سووریادان، ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
هاكان فیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به ئه‌ندامه ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش له زیندان و كه‌مپه‌كانی سووریادا ڕوون و ئاشكرایه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نقه‌ره پشتگیری له پێكهاته‌كانی سووریا ده‌كات و پاراستنیان به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت.
فیدان هه‌روه‌ها به پێویستی زانیوه حكوومه‌تی كاتی سووریا، سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و زیندان و كه‌مپانه بكات كه ئه‌ندامانی داعشیان لێیه.
بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی 60 هەزار کەس لە 50 وڵاتی جیهانەوە لە نێو کەمپی هۆڵدا هەن، لەو ڕێژەیەش 30 هەزار عێراقی، 20 هەزار سووری و نزیکەی 10 هەزار کەسی دیکەش لە وڵاتانی دیکەی جیهان پێکهاتوون. نزیکەی 20 هەزار منداڵی بە رەگەز عێراقیی و سووریشی تێدایە، هاوکات دوو هەزار و 500 خێزانی چەکدارە داعشە بیانییەکانی تێدایە، زۆرێک لەوانە لەسەروبەندی تێکشکانی گرووپی چەکداری داعشەوە لە باغۆز لەساڵی 2019ـه‌وە، لە نێو کەمپەکەدا دەستبەسەرن.
تا ئێستاش، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ئامادە نین هاوڵاتییەکانی خۆیان کە نیشتەجێی کەمپەکەن بیانگوێزنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان، رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت، "تەنها 25 وڵات ئامادەییان دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتییەکانیان لەنێو کەمپەکەدا بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ئەوانیش زیاتر وڵاتەکانی کازاخستان، کۆسۆڤۆ، روسیا و ئۆزبەکستانە."
ئەمەریکا زۆربەی هاوڵاتییەکانی خۆی لە نێو کەمپەکەدا بۆ ئەمریکا گواستووەتەوە، بەڵام وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ڕەتیان کردووەتەوە کە ئەو کەسانە بگەڕێننەوە بۆ وڵاتانی خۆیان.
كه‌مپی هۆل له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له قه‌راغی به‌شی باشووری شارۆچكه‌ی ئەلهۆل له سه‌ره‌تاكانی ساڵی 1991، له سه‌رده‌می جه‌نگی كه‌نداو دروست کراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كێكه له كه‌مپه هه‌ره قه‌ره‌باڵغه‌كان له پەککەوتە و ژن و منداڵەکانی جەنگی سووریا.