بەریتانیا.. دوای 52 ساڵ له ونوونبوونی دۆزرایه‌وه

ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه به دۆزینه‌وه‌ی ئافره‌تێك ده‌كات، كه ماوه‌ی زیاتر له په‌نجا ساڵه بێسۆراغه و پۆلیسی به‌ریتانیش به دۆزینه‌وه‌ی، سه‌ری سوڕماوه.
ڕۆژنامه‌ی ئێندیپێندنت (The Independent)ـی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسی وێست میلاندز، شێلا فۆكس كه ئافره‌تێكی ئه‌و وڵاته‌یه له دوای 52 ساڵ دیارنه‌مانی، دۆزیویه‌تییه‌وه.
پۆلیس له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه له باره‌ی شێلا فۆكس، درێژترین پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسی بووه له به‌ریتانیا كه ماوه‌ی 52 ساڵی خایاندووه.
ڕۆژنامه‌ی ئێندیپێندنت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فۆكس ساڵی 1972 له شاری كۆڤێنته‌ری له باكووری ڕۆژئاوای له‌نده‌ن دیار نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاندووه، دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه، توانیویانه بیدۆزنه‌وه و قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، كه ئێسته ته‌مه‌نی بووه‌ته 68 ساڵ و دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و كێشه‌ی نییه و له ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌ریتانیادا ده‌ژی.
جینا شۆ، خانمه‌لێكۆڵه‌ر له تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی پرسه "سارده‌كان" به ڕۆژنامه‌كه‌ی گوتووه، به دۆزینه‌وه‌ی ناوبراو دڵخۆشن. گوتووشیه‌تی، پۆلیس له ماوه‌ی پێنج ده‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی له باره‌ی فۆكسه‌وه پشكنیوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك له باره‌ی چاره‌نووسه‌كه‌ی بزانێت، دواجاریش به‌هۆی وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ سه‌رده‌می ونبوونه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، توانییان مه‌ته‌ڵی ونبوونه‌كه‌ی هه‌ڵبهێنن و شوێنی نیشته‌جێبوونی ئێسته‌كه‌ی ئاشكرا بكه‌ن.
جینا شۆ ده‌ڵێت، هه‌موو كه‌سێكی ونبوو، چیرۆكێكی هه‌یه كه خانه‌واده و هاوڕێكانیان شیاوی زانینی ئه‌و چیرۆكه‌یانن و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه كۆ ببنه‌وه و له دانیشتنه‌كانیاندا باسی ماوه‌ی دووری و دابڕانیان له یه‌كدی بگێڕنه‌وه.