قەتەر گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ دیمەشق دەست پێ دەکاتەوە

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ڕایگەیاند، بۆ یەکەم جارە دوای 13 ساڵ گەشتەکانیان بۆ دیمەشق دەست پێ دەکەنەوە.
پێنجشەممە، 2ی کانوونی دووەمی 2025، محەممەد میر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ڕایگەیاند: " ڕۆژی سێشەممە حەوتی ئەم مانگە، دوای 13 ساڵ دووبارە دەست بە گەشتەکەیان بۆ دیمەشق دەکەنەوە.
هەروەها محەممەد میر دڵخۆشی خۆی بۆ دووبارە دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ دیمەشق دەربڕی و ئەوەشی گوتیشی: " لە هەر هەفتەیەکدا سێ گەشتییان بۆ ئەو وڵاتە دەبێت".
بەڕێوەبەری جێبەجێکراوی هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر ئاماژەشیدا:" لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ سووریا لە گفتوگۆدان بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق".
ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لە دوای تورکیا، قەتەر ئامادەی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانە لە دیمەشق.
لە ساڵی 2012 هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر بەهۆی ناسەقامگیری ئاسایشی ئاسمانی سووریا و پاراستنی ژیانی گەشتیاران و تیمی فڕۆکەوانی، گەشتەکانی بۆ دیمەشق ڕاگرت.
هەروا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە 25ی کانوونی یەکەمی 2024 تاوەکوو 1ی کانوونی دووەمی 2025 ، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ڕاگرت، تەنیا ڕێگەی بەو گەشتانەدا کە مۆڵەتی تایبەتیان لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی وەرگرتووە و شاندی تایبەت بۆ سووریا دەگوازنەوە.