وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل سەردانی هێزەکانی وڵاتەکەی لە 'جۆلان' کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل سه‌ردانی سنووره‌كانی سووریا و ده‌روازه‌ی قونه‌یتیره و باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، ئیسرائیل چالاك ده‌بێت بۆ دابینكردنی ئاسایشی دانیشتووانی جۆلان.
پێنجشه‌ممه، 2ـی كانوونی دووه‌می 2025، جه‌دعوون ساعر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی سنووره‌كانی سووریا و ده‌روازه‌ی قونه‌یتیره و باره‌گه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری ڕێگری له پێكدادان (ئه‌ندۆف)ـی كردووه.
جه‌دعوون ساعر جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل بۆ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیریی دانیشتووانی به‌رزاییه‌كانی جۆلان چالاك ده‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه تا ئێسته دیار نییه بارودۆخی سووریا كه‌ی و چۆن سه‌قامگیر ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی، باشتر وابوو چه‌ند شتێك له ڕووی پراكتیكه‌وه ببینێت، بۆ نموونه چالاكی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له سنووره‌كانی سووریا بۆ ڕێگریكردن له هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك دژی نشینگه‌ی جووه‌كان له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هه‌ر هه‌ڕه‌شه و دوژمنكارییه‌كی دیكه له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل.
ساعر هاوكات باسی له‌وه كردووه، سه‌ردانێكی كارای بۆ باره‌گای هێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ چاودێری ڕێگری له پێكدادان كردووه و هاوكاریی نێوان ئه‌و هێزه و هێزه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی به لاوه گرنگ بووه به‌تایبه‌تی كه ئه‌ندۆف "ستایشی" هێزه‌كانی سوپای ئیسرائیلییان له هه‌ماهه‌نگیی دووقۆڵیدا كردووه.